سەرۆکی حکومەتی کوردستان و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی بزنسی ئەمریکا کۆبوونەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی باڵای بزنسی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی گرینگی ئابووریان بەڕێوە برد .

 

بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە باس لە گەشەپێدانی پێوەندییە بازرگانیەکانی  هەمە لایەنە لە نیوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دا بوو

.

هاوکات لەم کۆبوونەوەدا بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان تەیدا بەشدار بوو .

 

لە کۆبوونەوەدا مەسرور بارزانی بە ئاماژەدان بە پلانەکانی حکومەت لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا ، کەرتی کشت و کاڵی کوردستانی بە گرینگ وەسف کرد و گووتی ئیتر کوردستان نابێت تەنیا هاوردەی کشت و کاڵی هەبێت و تەنیا شوینی خواردن بێت ، کوردستان دەبێت لەم بووارەدا نەک پێداویستی ناوخۆیی دابین بکات دەبێت هەناردەی وڵاتانیشی بکات .

 

لە کۆتاییدا ، سەرۆکی حکومەت گووتی : هەرێمی کوردستان دەکەینە ناوەندێکی گرینگی بازرگانی لە ناوچەدا ، بۆیەش بە هەموو شێوەیەک کارئاسانی بۆ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی دەکەیین

Back to top button