مەسرور بارزانی پێشوازی لە لە دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ لە دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك ، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای رۆژئاوای کوردستان و داهاتووی ئەم دۆخە دەربڕی .
لە هەمانکاتدا باسی هاتنی ئاوارەی تر بۆ کوردستان لەم دۆخە دا تاوتوێ کرا و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێویستی زانی کۆمەڵگای نیودەولەتی لەم بووارەدا کەمتەرخەمن نەبن و بە پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆیان لە هەرێمی کوردستان ببنە هۆکارێکی ئەرێنی بۆ پێڕاگەیشتنی هەمە چەشنە بە ئاوارەکان .
لە کۆتاییدا پرۆسەی بەردەوامی گفتوگۆکان نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کرا و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێشنیارەکانی ئێمە بنەمای دەستووری هەیە ، بۆیە چاوەرێی وڵامی ئەرێنی بەغداین .