شۆڤینیەكانی كەركووك هەر ئێستا بۆ رێگری لە گەرانەوەی پارتی خیوەتیان لەسەر رێگای هەولێر كەركووك هەڵدا

هەر ئێستا شۆڤینیەكانی كەركووك لە ترسی گەرانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شەوی 15 لە سەر 16ی هەڵسان بە هەڵدانی خیوەت لەسەر رێگای كەركووك هەولێر.

بە فەرمانی عادل عەبدلمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەموو ئەو بارەگایانە چۆڵ دەکرێت کە هی پارتی بوون و لە نێوانیان دا بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك.

دژبەرانی گەرانەوەی پارتی بۆ كەركووك دەلێن هیچی تر رێگا نادەین كورد بگەرێتەوە ناو كەركووك و دەبێت ئەم بریارە هەڵبوەشێتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە جگە لە پارتی كۆی بارەگاكانی تری حزبی كوردی لەوێدا بوونیان هەیە”.

مانگرتووێكی تر دەلێت، ئەوانی تر دۆستی ئێمەن بەڵام پارتی دوژمنی ئێمە و یەكپارچەی خاكی عێراقە بۆیە رێگا بە گەرانەوەی دەسەڵاتی كوردی نادەین.

دیمەنی خیوەت هەڵدانی شۆڤینیەكان دژی گەرانەوەی كورد بۆ كەركووك سەر رێگای كەركووك هەولێر شەوی 15 لەسەر 16ی ئۆكتۆبەر
Back to top button