كۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە: قسەكانی سروە خزمەتی دوژمنانی كورد دەكت…ھەڵوێستی دیكەمــــان دەبێت
خواكوڕك
لەگەڵ ئێوەی تادێت قەبارەی ناڕەزایەتیەكان لە بەرامبەر لێدونەكەی (سروە عەبدوالواحید) زیاتر دەبێت كە سوكایەتی بە كەس و كاری شەهیدانی پێشمەرگە كردبوو, رێكخراوەكانی كۆمەلًگای مەدەنیو داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ دژ بەم قسانەی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان بەییانمانەی ناڕەزایەتی دەردەكەن, دواهەمین بەییانامە كۆمەلەی قوربانیانی كیمیاباران كردنی هەلەبجەیە, كە دەلێن قسەكانی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان خزمەتێ:ی نایابە بە دوژمنەكانی كورد.
لەڕاگەیندراوێكدا كە بۆ (خواكوڕك) نێردراوە, كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە دەڵێن:” قسەكانی پەڕلەمانتارەكەی گۆڕان خزمەتێكی نایابە بە دوژمنانی گەلی كوردستان كە چۆن ئەوان بە چەكە كۆكوژەكانیان و گوللەكانیان لـــە سەنگەرەوە جەرگمانیان سوتاند و بریندار كرد، ئەوا ئەویش بووە ھۆی زیاتر كولانەوە و تازە كردنەوەی برینە ساڕێژ نەبوەكانمان.
هەروەها لە بەشێكی بەییانامەكەدا هاتووە دەڵێن:” دیارە وەك لای ھەمووان ڕوون و ئاشكرایە خوێنی گەشی “شەھیدان” پیرۆزترین و مەزنترین ئامرازی سەر زەوییە لــە ڕووی دونیایی و ئــایینیشەوە, قوربانیدەری سەرەكی لــەم پێناوەدا “دایك” و “خێزان”ی ئەو شەھیدە نەمرانەن و ھەمووان دەزانن كــە ئەو قوربانیدان و گیان بەخت كردنە بۆتە ھۆی پاراستن و شكۆ و شوناسی نەتەوەی كورد بە گشتی، بەڵام بە داخەوە زۆر كەس لە سەر ئەم خوێنە گەشە و بێ دەرامەتی خێزانەكانیان بونەتە سەرمایەدار و خاوەن پلە و پۆست و بێ منەت لــــەم قوربانیدانە و جەرگ سوتانی دایكــــان.
كۆمەلەی قوربانیانی كیمابارانی هەلەبجە دەشڵێن:” ئێمە نازانین كە ناوبراو بە چ مەبەستێك ئەم وتەیە لە زاریەوە كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمەش سوكایەتیەكی دیكەیە بە خۆڕاگری خانەوادەی سەرجەم شەھیدان بە گشتی و بارگرانیەكی دیكەیە بۆ سەر شانیان، ھەروەھا خزمەتێكی نایابیشە بە دوژمنانی گەلی كوردستان كە چۆن ئەوان بە چەكە كۆكوژەكانیان و گوللەكانیان لـــە سەنگەرەوە جەرگمانیان سوتاند و بریندار كرد ئەوا ئەویش بووە ھۆی زیاتر كولانەوە و تازە كردنەوەی برینە ساڕێژ نەبوەكانمان.
لە كۆتای بەییانامەكەیاندا نوسراوە:” وێڕای نیگەرانی و ئیدانەكردنمان، داوای ڕوونكردنەوە و دەربڕینی ڕاستی ئەو وتەیە دەكەین، دەنا دەرئەنجام و ھەڵوێستی دیكەمــــان دەبێت”