ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆدهبێتهوه
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک دەکات.
راشیگهیاند، تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە:
– گفتوگۆکردن لە سەر بڕیاری دامەزراندنی 3 یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
– گفتوگۆکردن دەربارەی داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بە بازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان.
– ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتییان پێش هاتنی وەرزی زستان.
– خستنەرووی پێشنیازی پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان.
– خستنەڕووی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.