بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌سه‌ردانێك بگاته هه‌ولێری پایته‌خت
بڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببیته‌وه.
ئاژانسی فرانس بیست و چوار ڕایگه‌یاندووه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌سه‌ردانێك بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا و چه‌ند پرسێكی دیكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكات.