کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان راگه‌یاندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/10/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه‌ 17/10/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت.

Back to top button