سەركردەیەكی حشدی شەعبی: یەكێتی بۆ ئێمە خیانەتی لە میللەتەكەی كرد لە 16ی ئۆكتۆبەر
عادل گەرعاوی رایگەیاندووە كە یەكێتی لەبەر ئێمە خیانەتی لە میللەتەكەی خۆی كردوو، ئێمە بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان چووینە ناو كەركووك”.
سەركردەی حشدی شەعبی عادل گەرعاوی سەركردەی حشدی شەعبی لە لێدوانێكی میدیایی دا لە ساڵیادی 16ی ئۆكتبۆبەر رایگەیاندووە” حشدی شەعبی هێزێكی نیشتمانیە و فەرمانی جوڵەكردن بۆ ناو كەركووك لە سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتە وەرگیراوە بۆ چوونە ناو كەركووك”.
هەروەها ئەو سەركردەیەی داعش دەشلێـ”جووڵەکردنی حەشدی شەعبی بۆ پارێزگای کەرکووک، بە هەماهەنگی بوو لەگەڵ بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کەرکووک، چونکە هاوکاری هەبوو لە نێوان ئێمە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەوەی هێزەکانی عێراق بچنە کەرکووکەوە، بۆیە بەشێک لە پێشمەرگە کشایەوە و دواتر هەمووی، بەمەش توانیمان دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین”.