شاناز ئیبراهیم: هێرشی توند دەكاتە سەر مەڵا بەختیار
خواكوڕك
لەدوای ئەوەی وا راگەیێندرا كە مەلابەختیار كارگێری مەكتەبی سیاسی دیەوێت كۆنفرانسی “پارتە سۆشیالیستەكان” لە كوردستان ببەستێت, ئەم هەنگاوەی مەلا بەختیار لە سەرتاوە رەخنەبارانكرا, دواجار بەرپرسی رێكخستنەكانی هەندەرانی یەكێتی بەهۆی كۆنفرانسی “پارتە سۆشیالیستەكان” رەخنە لە مەلا بەختیار دەگرێتو باس لەوە دەكات كە لەم قەیرانەدا چۆن دەكرێت پارە بۆ كۆنفرانس و میواندارێتی دەیان شاندی بیانی پەیدا بكات, وە ئەوەی بۆخۆی حەزی لە كۆنفرانسە با بەناوی خۆیەوە بێت نەكە لەسەر حسابی یەكێتی.
شاناز ئیراهیم ئەحمەد بەرپرسی رێكخستنەكانی هەندەرانی یەكێتی لە وتارێكیدا لەبارەی كۆنفرانسەكەوە دەلێت:” كاكی كارگێر كۆنفرانسی پارتە سۆشیالیستەكانی ئەوروپا و مونتەدای سوشیال دیموكراتەكانی جیهانی عەرەبیمان بۆ ساز دەكات! ئەمەش لەكاتێكدایە كە گەورە و بچوكی حزبەكەمان چاوەروانی بەستنی كۆنگرە و كۆنفرانسی یەكێتیە و زیاتر لە شەش هەفتەشە بەڵێنی بەستنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیمان پێ دراوە”.
لە بەشێكی قسەكانیدا دەلێت “پێم سەیرە لە كاتێكدا كە هەموو كەناڵە ئاسمانیەكانی یەكێتی لە بەر بێ پارەیی رادەگیرین!! جەنابی یەكێتی بتوانێت لە بنی هەتیتەشدا بێت پارە بۆ كۆنفرانس و میواندارێتی دەیان شاندی بیانی پەیدا بكات!”.
نووسیوشێتی “لە كۆتاییدا دەڵێم هەق وابوو مژدەی بەستنی كۆنگرە و یەكبوونەوە بدرایێتە كادرو ئەندامانی یەكێتی نەك هی بەستنی كۆنفرانسی پارتە سۆشیالیستەكانی ئەوروپا و سۆشیال دیموكراتەكانی جیهانی عەرەبی”.