كورد ده‌گه‌رێته‌وه كه‌ركووك
له دواى چوونى لێژنه‌یه‌كى تایبه‌تى به‌غدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى باره‌گا داگیركراوه‌كانى پارتى له شارى كه‌ركوك ، هه‌رچه‌نده شێواز و وورده‌كاریه‌كان روون نین به‌ڵام كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بى شۆڤینى له‌به‌رده‌م پارێزگاى كه‌ركوك گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، به دروشمى (نا بۆگه‌ڕانه‌وه‌ى كورد بۆ كه‌ركوك) له‌و باره‌یه‌وه یاداشتێكیان ته‌سلیم به پارێزگا كرد.
له نێو كوردى كه‌ركوكیش رۆژانه باس و خواسى گه‌رانه‌وه‌ى كورد بۆ كه‌ركووك ده‌كرێت هه‌ركه‌سه‌و به پێى زانیارى و بۆچوونه‌كه‌ى خۆى شیكردنه‌وه بۆ دۆخه‌كه ده‌كات.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، جه‌وهه‌رى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه پیَِمان ده‌ڵێت ئێستا كه‌ركوك كوردى تێدانیه، هه‌ڵبه‌ت كه‌ركووك پڕه له‌كورد، ئه‌وه‌ى ده‌گوترێ دةسةلاتى ئيدارى و رووه سیاسیه‌كه‌یه نه‌ك دانیشتوان.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە، دووساڵى تەواوە كه‌ركوكیه‌كان له چاوه‌روانى گه‌رانه‌وه‌ى كوردن، ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه جارێكى دیكه غروریان بۆ بگه‌رێته‌وه ،چیتر نه‌كه‌ونه به‌ر په‌لارى رق له‌دڵ و شۆڤینیه‌كان ،ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه دواى به‌رده‌وامى ته‌عریب ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ شۆڤینیه‌كان هه‌ڵكه‌وێت بكه‌ونه به‌رهه‌ڵمه‌تى پاكتاوى ره‌گه‌زى و هه‌تك كردن و له‌مه‌نگه‌نه‌دانى مێشكى نه‌وه‌كانیان.
جێگەی ئاماژەیە دواى ئه‌زموونى 12 ساڵ له نیوه‌حوكمى كورد له كه‌ركوك، كه‌ركوكیه‌كان هه‌موو دروشم و هاتوهاوارى هه‌ندێك میدیا كوردیه‌كانیان بۆ روون بویه‌وه، ئێستا كه‌س چه‌واشه ناكرێت ، فریودان ئه‌سته‌مه ،میدیاى تاك بوارى بۆ هۆنینه‌وه‌ى چیرۆكى سه‌یرو سه‌مه‌ره نه‌هێشتۆته‌وه، كوردستان و كه‌ركوكیه‌كان له دواى 16 ئۆكتۆبه‌ر باش له‌وه گه‌یشتوون ئه‌وه‌ى ئێستا له‌كه‌ركوك نه‌ماوه ته‌نها پارتییه كه مه‌ترسى گه‌وره‌ى بۆ نه‌یارانى كورد دروستكردووه.