سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسی یەكەمی حزبەكان كۆ دەبێتەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵە كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆدەبیتەوە و ئەندامێكی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستانیش دەڵێ، بانگهێشتی سەرۆكی هەرێممان پێ گەیشتووە.
بەهۆی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی رۆژئاوای كوردستان، زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئەو هێرشەیان شەرمەزار كرد و دوای شەش رۆژ لە رووداوەكان پەرلەمانی كوردستان دۆینێ هەڵوێستی خۆی لە داواكارییەكی 12 خاڵیدا خستە روو و تیایدا داوای بەپەلەی راگرتنی شەڕی كرد.
Back to top button