هەفتەیەك لەدوای هێرشی تورکیا .. 70 هاوڵاتی سڤیل کوژران و 300 هەزار کەس ئاوارەبوو

ئەوڕۆ چوارشەممە ڕوانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند هێرشی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بووە هۆی کوژرانی 71 کەسی سڤیل و ئاوارە و دربەدەربوونی 300 هەزار کەس لە ناوچەکانیان و لە نێوان کوژراوەکان نزیکەی 21 کەس بە دەست درێژی گولە یاخود بە ئەشکەنجە لە شوێنی دەستگیرکردنیان کوژراون بە دەستی گروپە توندڕەوەکانی تورکیا.

جگە لەوەش 19 کەسی دیکە کوژران بەهۆی بوردوومانی فڕۆکە جەنگیەکان کە شاری سەرێ کانی و دەورووبری و گوندی رێحانەی کردبووە ئامانج و لە نێوان کوژراوەکان دا ژنێك و دوو ڕۆژنامەوان هەبوون و ئەم ڕوانگەیە ئاماژەی دا کە چەندین شاروچکە و گوند ئێستا چۆڵ کراون.

سەرچاوە : الحدث نێت

 

Back to top button