ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری سوریا بە کارەساتێك بۆ تـورکیا کۆتایی دێت

ئەلێکسی نیتشایف بەو ناونیشانەی سەرەوە باسی بێ دەسەڵاتی تورکیا دەکات لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو هێزە یەکگرتووەی کە لەوانەیە درووست بـبێت لە نێوان سوپای حکومەتی سوریا و هێزە کوردیەکان و کرانەوەی گرێیە کوێرەکان لە بەردەم سوریا بەتایبەتی لە دوای ئەوەی شاندی کوردانی سوریا ڕێکەوتنێکیان ڕاگەیاند لەگەڵ دیمەشق دەربارەی بڵاوکردنی هێزەکانی حکومەتی سوریا بە درێژایی سنوور لەگەڵ تورکیا.

لەو بارەیەوە سیمیون باغداسارۆڤ بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتی هێزەکانی تورکیا هەرچەنده ژمارەیان زۆر بوو و پشتیوانی ئاسمانیشیان هەبوو لە ئۆپەراسیۆنی چڵەی زەیتون پاش سێ هەفتە لە شەر و کوژرانی چەندین فەرماندەی تورك ئینجا توانی پاش زەحمەتێکی زۆر 18 کیلۆ مەتر داگیر بکات و ئێستاش ئەگەر سوپای حکومەتی سوریا و هێزە کوردیەکان یەك بگرن ئەوە بۆ تورکیا دەبێتە کارەساتێك و دەربازبوونی لێ نابیت.

سەرچاوە : RT العربیە

 

Back to top button