فڕۆکە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکای لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد

 

دوای ئەوەی ئەمریکا هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کشاندەوە، ئەمڕۆ ـچەند فڕۆکەیەک بنکەی سەربازی خراپ عیشقی ئەمریکای لە سنوری کۆبانێ بۆردوومانکرد، وێرانیانکرد.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووە بنکە سەربازیەکە پێشتر ئەمریکیەکانی تێدابووە، دوای چۆلکردنی لەلایەن فڕۆکە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانکراوە، کەفڕۆکەکە هی ئەمریکا بووەو بە مەبەستی وێرانكردنی سه‌ربازگه‌كه‌ ئه‌و بۆردومانه‌ی كردووە.

ڕوانگەی سوری ئاشکراشی کردووە دوای وێرانکردنی سوپای سوریا چونەتە نزیک بنکەکە.

Back to top button