سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بزانە چی لەبارەی چاكسازیەوە دەلێت
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت، وەك یەك پاكێچ مامەڵە لەگەڵ پرۆژەی چاكسازی دەكەین و هەروەها دەشلێـ”لێژنەی هەماهەنگیی پەرلەمان و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بەردەوامن لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی تێگەیشتنێکی هاوبەش لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەروەها راشی گەیاندووە”فراکسیۆنی پارتی وەک یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ سەرجەم چاکسازییەکان دەکات و هیچ پرۆژەیەکی چاکسازیش بە تەنیا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.
شایانی باسە پرۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوە و بڕیارە بنێردرێتە پەرلەمان، بۆ پەسەندکردنی.