ئەردۆگان : لە گەڵ ئەمریکیەکان کۆبوونەوە ناکەم

 

ئەردۆگان کۆبوونەوە لە گەڵ مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەت دەکاتەوەو دەڵێت مەرجی کۆبوونەوەم ئەوەیە ڕاستەخۆ لە گەڵ ترەمپ دابنیشم .

 

ئەوە لە کاتێکدایە ترەمپ سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوا بڕیاری دا شاندێکی دانوستانکار بنێرێتە تورکیا ، بەڵام ئەردۆگان لە لێدوانێکدا بۆ سکای نیوز ڕەتی دەکاتەوە ، جیا لە ترەمپ لە گەڵ کەسیتر کۆبوونەوە بکات .

 

هاکاتیش ئەردۆگان ڕایگەیاند تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان واتە کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە سنوورە دیاریکراوەکان لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبێن .

Back to top button