ئه‌ردۆگان ده‌یان كه‌سمان لێ كوژراوه‌ كه‌س پرسه‌ نامه‌ی بۆ نه‌ناردووین، دۆستانمان هی پشت پێ به‌ستن نین

 

دوای چه‌ندین رۆژ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپراسیۆنی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاشكرای ده‌كات كه‌ گورزی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌و كه‌س پرسه‌ نامه‌ی بۆ نه‌ناردوون،
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ئاكامی بۆردمانێكی هه‌سه‌ده‌، 20 كه‌سی توركیا كوژران و 170 كه‌سمان بریندار بوون، به‌ڵام هیچ وڵات و كه‌سایه‌تییه‌كی بیانی پرسه‌نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ نه‌كردم و هیوای چاكبوونه‌وه‌یان بۆ برینداره‌كانمان نه‌خواست.
سه‌رۆكی توركیا، گوتیشی: دۆسته‌ بیانینه‌كانمان جێی ئه‌وه‌ نین پشتیان پێ ببه‌ستین و ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو ده‌گرین و چیدیكه‌ متمانه‌ به‌و سیاسییانه‌ ناكه‌ین.

Back to top button