20 تۆن بۆیاغی ماوە بە سەر چوو لە هەلێر دەستی بەسەردا گیرا

 

دووکۆگای بۆیاغی ماوە بەسەر چوو کە بەشێکیان لە قوتوی شیراد هەڵگیرابوون لە لایەن لیژنه‌كانی قایمقامیەتی ھەولێر به‌ هاوكاری  به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ر به‌ ئاژانسی پاراستن دەستیان بە سەردا گیرا .

 

 

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێرلەم بارەوە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات بازرگانەکان بە کۆپیکردنی چەند مارکەیەکی جیهانی بۆیاغ ، لە سەر بۆیاغی چەند وڵاتێکی تر کە زۆریشیان ماوەکەیان بەسەر چووبوو بە نرخێکی گران بە خەڵکیان فرۆشتۆتەوە و ڕێکەوتی نوێشیان لە سەر داوە .

 

وەک قایمقامی هەولێر باسی دەکات نزیکەی 20 تۆن بۆیاغ دەستی بەسەردا گیراوە کە زیانی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی کوردستانی هەبووە .

لە کۆتاییدا دەڵێت ئەو بازرگانانە بە پێی یاسا رووبەڕووی دادگا دەبنەوە .

Back to top button