لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر رێککەوتن نەبووایە هێز نەبوو بتوانێت بچێتە نێو کەرکووک

 

دوای دووساڵ تێپەڕین بەسەر خیانەتی یەکێتی لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی چەند زانیاریەک ئاشکرا دەکات، دەلێت ئەگەر یەکێتی رێککەوتنی نەکردبووایە، هێزنەبوو بتوانێت بچێتە نێو کەرکووک.

عادل گەرعاوی، سەرکردەی حەشدی شەعبی، چەند زانیاریەک ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیێنێت، رووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر بۆ حەشدی شەعبی باوەڕ پێنەکراوبوون، چۆن دەکرێت لە شەو ڕۆژێکدا بچیتەوە ناوکەرکووک و هەموودەسەڵاتەکانی بەدەستەوە بگریت.
ئەو سەرکردەیەی عێراق دەشلێت دەمێک بوو دەسەڵاتی عێراق خواستی گەڕانەوەی بۆ کەرکووک هەبوو، بەڵام نەیدەتوانی بەرەو رووی پێشمەرگە بووەستێتەوە چونکە سوپاکەی ماندوو بوو بەهۆی شەڕی داعش.

هەروەها دەشلێت: ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نەکرابووایە، کە دەستکەوتی گەورەی حەشدی شەعبی بوو هیچ هێزێک نەیدەتوانی بچێتەوە ناو کەرکووک.

Back to top button