فەڕەنسا لە هەوڵێکی نوێ دایە لە بارەی زیندانییە داعشیەکان لە سووریا

 

ژان لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رۆژی چووارشەممە ڕایگەیاند ، ئامانجی سەردانی ئەو بۆ عێراق بۆ ئەوەیە ئەو زیندانییە داعشیانەی تا ئێستا لە سووریا ماون ڕادەستی عێراق بکرێن و هەرلەوێش دادگایی بکرێن ، تەنانەت ئەوانەشی وا هاووڵاتی فەڕەنسایین .

 

رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت ، لە دووای هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ، ئەورووپا لە هەوڵی ئەوەدا بۆ رێگری کردن لە هەڵاتنی داعشیەکان ، هەموو ئەوانەی لە کامپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریادان بگوازێتەوە عێراق بۆ ئەوەی رێگری بکات لە سەرهەڵدانەوەیان .

 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گووتی تا ئیستا 9 ئافرەتی فەڕەنسایی داعشی کە لە زیندانی کوردەکان دا بوون ڕایان کردووە .

Back to top button