کەماڵ کەرکوکی بۆ دەنگی ئەمریکا : پارتی بە هێزەوە دەگەڕێتەوە کەرکوک

کەماڵ کەرکوکی بەرپرسى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک/گەرمیان ى پارتى دیموکراتی کوردستان لە لێداونیک بۆ دەنگی کوردی ئەمریکا باس لە گەڕانەوەی هێزەکانی پارتی دەکات بۆ کەرکوک

 

کەماڵ کەرکوکی دەڵێت گفتوگۆ دوولایەنەکانی نیوان بەغدا و هەولێر کاریگەری ئەرێنی هەبووە ، پرۆژەی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی کەرکوک  کە لە هەموو لایەنەکانی پێک هاتووە ، سەرکەوتوو بووە .

 

لە بەشێکی تر کەماڵ کەرکوکی ئاماژە بە هەندێک خۆپیشاندانی عەرەبەکان دەکات لە دژی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک ، بەڵام هاوکات دەڵێت ئەم ڕەوتە هیچ کاریگەری لە سەر گەڕانەوەی  پارتی نابێت .

 

لە کۆتاییدا کەماڵ کەرکوکی ئاماژە بەوە دەکات ، پارتی دەگەڕیتەوە بۆ ماڵی خۆی چوونکە بارەگاکان و و شارەکەش ، هی پارتین و کەرکوک و پارتی لێک دانەبڕاون .

 

Back to top button