حنان فه‌تلاوی، هه‌ڵمه‌تی پشگیری كردن له‌ سروه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

خواكوڕك

دوای دروستبوونی ناره‌زایه‌تیه‌كی فراوان له‌ كوردستان له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان، حنان فه‌تلاوی هه‌ڵمه‌تێك بۆ پشگیری كردن له‌و په‌رله‌مانتاره‌ راده‌گه‌یه‌نێت.

حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە سروە عەبدولواحید هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌م به‌ستنی له‌سه‌ره‌.

فه‌تلاوی كه‌یه‌كێكه‌ له‌ په‌یڕه‌وانی سیاسه‌تی مالكی له‌ عێراق به‌تووندی پشگیری له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی گۆڕان ده‌كات و پێیوایه‌ هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وای له‌دژ ئه‌نجام ده‌درێت.

وابڕیاره‌ ئه‌مرۆ 10/12/2016 له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندانێك ئه‌نجام بدرێت بۆ ئیدانه‌كردنی لێدوانه‌كانی سروه‌ عه‌بدولواحد و پشگیری كردن له‌ كه‌س و كاری شه‌هیدان.

 

15420812_1750923971901605_3892064547212750403_n

Back to top button