حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتووندی ئیدانەی تیرۆر كردن و كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووس و منداڵەكەیان دەكات

لە راگەیاندراوێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە”بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا .

 

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیان لە دەستدا .
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات . داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان .

جوتيار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16

Back to top button