دۆناڵد ترەمپ : پەکەکەو داعش جیاوازیان نییە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆری ئەمریکا و سەرۆک کۆماری ئیتالیا دا ، ترەمپ ڕایدەگەێنێت کوردەکان فریشتە نین ، پەکەکەش بەشیکە لە کورد ، خۆشتان دەزانن پەکەکە و داعش هەردووکیان تیرۆریستن و لەوانەیە پەکەکە مەترسیدارتریش بێت .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ترەمپ گووتی بە ئاشکرا پەکەکە ڕێزی داعش دەگرن .
هاوکات ڕادەگەێنێت ئەو هیچ گلۆپێکی سەوزی بۆ تورکیا هەڵنەکردووە هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان ، بۆیەش ئەگەر دانیشتنەکانی رۆژی پێنج شەممە لە نیوان ئەردۆگان و مایک پێنس سەرکەوتوو نەبێت سزای زۆر قورس بە سەر تورکیادا دەسەپێنن .