کۆنگرێسی ئەمریکا ئیدانەی هەلوێستی ترەمپی کرد دژ بە کورد

 

دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکای دا لە رۆژ ئاوای کوردستان کە بووەهۆی هێڕشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژ ئاوا، بڕیارەکەی ترەمپ کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریکا.

کەمێک بەر لە ئێستا کۆنگرێسی ئەمریکا کۆ بوویەوەو لە کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ ۳٥٤ ئەندام ئیدانەی سیاسەتی ترەمپی کرد کە گەلی کوردی بەجێھێشت و لە ڕۆژئاوای کوردستان کشایەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە دۆنالد ترەمپ بەرگری لە بڕیارەکەی دەکات و ئەمڕۆش ڕایگەیاند کە با سوریا و تورکیا شەڕی خۆیان بکەن، کوردیش فریشتە نین.

 

Back to top button