میدیایەكی سەر بە یەكێتی هۆكاری كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووس و منداڵەكەی بڵاو دەكاتەوە
ماڵپەرێكی سەر بە یەكێتی نیشمانی كوردستان ( مالپەری خەندان) بڵاوی كردۆتەوە لە زمانی سەرچاوەیەكی ئەمنی كە ئەم دوو رۆژنامەنووسە خۆیان كوشتووە”.
ماڵپەرەكەی سەر بە یەكێتی ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە كە روداوی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محمەدی خێزانی و منداڵەکەی خۆکوژی بووە و بەهۆکاری کێشەی خێزانیەوە بووە”.
هەروەها مالپەرەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەوەشی ئاشكرا كردووە”ئامانج لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، سەرەتا تەقەی لە هاوسەر و منداڵەکەی کردوە و پاشان گولـلەی بەسەری خۆشیەوە ناوە.
میدیاكەی یەكێتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە” دایکی لانەی هاوسەری ئامانج بەگریانەوە هاوار دەکات، “ئامانج لانەی کوشتوە”.