سوده‌ تەندروستیەکانی ته‌ماته‌

تەماتە یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ڤیتامین C، K، پۆتاسیۆم، یارمەتی نویکردنەوەی خانەکانی جەستەدەدات.

ماڵپەری health سودەکانی تەماتەی خستوەتەروو، لەوانە:

یەکەم: تەندروستی دڵ دەپاریزێت، مەترسی جەڵتە، بەتایبەتی جەڵتەی دڵ، مەترسی مردن، مەترسی مەینی خوێن کەم دەکاتەوە.

دووەم: دەبێتە هۆی لەنابردنی خانە شێرپەنجەییەکان و مەترسی توشبون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، بەتایبەتی شیرپەنجەی مەمک.

سێیەم: پێست دەپارێزێت، بەتایبەتی لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر، پێست روندەکاتەوە.

چوارەم: ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.

Back to top button