سودەکانی هەرمێ بۆ تەندروستی
میوەی ھەرمێ لەو میوانەیە کە چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نهخۆشی دهتپارێزێت، توێژینەوەکانیش دەریان خستوە کە ھەرمێ چەندین پێکھاتەی بەسودی وەکو ڤیتامین، کالسیۆم، ریشاڵ، کانزا، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و کاربۆھیدرات لەخۆدەگرێت.
یەکەم: هەستیاری کەم دەکاتەوە.
دووهم: کۆنترۆڵی ئاستی شەکری خوێن دەکات.
سێیهم: سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.
چوارهم: ئێسکی لەش بەهێزدەکات، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئێسکە نەرمەیان هەیە.
پێنجهم: وزەی لەش زیاد دەکات.