خواكوڕك چەند نهێنیەك لەبارەی هەوڵەكانی دەزگای زانیاری و دژی تیرۆری یەكێتی لەسەر كوشتنی دوو رۆژنامەنووسەكەی سلێمانی ئاشكرا دەكات
دوای ئەوەی ئەمشە 16ی ئۆكتۆبەر لەسەر 17ی ئۆكتۆبەر هەردوو رۆژنامەنووس و پێشكەشكاری دیاری شاری سلێمانی (ئامانج محمد و لانە محمد ساڵح و لەگەڵ منداڵە سێ ساڵەیەكەیان بەناو ھامۆ ئامانج ) لەناو ئۆتۆمبێلەكەیان تەرمەكەیان بەكوژراوی دۆزرایەوە، دەزگایی زانیاری لەو بارەیەوە میدیاكانی یەكێتی و بەناو رۆژنامەنووسە سەربەخۆكانی سلێمانی ئاگادار كردۆتەوە كە جگە لەروونكردنەوەی پۆلیس و ئاسایش هیچ روونكردنەوەیەكی تر نابێت بدەن”.
سەرچاوەیەكی بە دەزگایی میدیای خواكوڕكی راگەیاندووە لە ئێستادا لەهەوڵی بەلارێدا بردنی دۆسیەكەن و میدیاكان و رۆژنامەنووسانی ئەم دەڤەرەش بەشدارن لەو هەوڵەی دەزگایی زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی”.
یەكێتی و دەزگایی زانیاری بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە ئەم دوو رۆژنامەنووسە خۆیان كوشتووە، لە سەر ئاستی میدیا و رۆژنامەنووسان ئێستا چەواشەكاری رای گشتی دەكەن”.
پێشتر میدیاكانی سەر بە یەكێتی ئەوەیان بڵاو كردەوە لە ئێستاشدا نووسەر و رۆژنامەنووسە بەناو سەربەخۆكانی ئەو دەڤەرەش بەم شێوەیە باس لە كوشتنەكە دەكەن.