له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10/12/2016 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشاندانی كه‌س و كاری شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد بۆ ئیدانه‌كردنی قسه‌كانی سروه‌ عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

دوای ئه‌وه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحید له‌ كه‌ناڵی دیجله‌ی عێراقی سه‌ر به‌ نوری مالكی رایگه‌یاند، كه‌ خێزانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید، خه‌ریكی له‌شفرۆشیه‌، كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان لێكه‌وته‌وه‌.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مرۆش خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ بۆ ئیدانه‌ كردن و پشگیری كردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان ئه‌نجام بدرێت.

Back to top button