شاسوار عەبدولواحید بۆ دەزگای زانیاری بڵاوكردنەوەی سیناریۆی لەم شێوەیە ئەوپەڕی بێڕێزییە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەو خوێنەی کە بە ناهەق ڕژاوە

 

شاسوار عەبدولواحید خاوەنی کۆمپانیای نالیا و كەناڵی ئێن ئارتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند” ڕووداوی کوژرانی هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان ئامانج بابانی، لانە محەمەدی و منداڵەکانیان وە هەروەها لێدوانی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی گومانی زیاتر درووست دەکات.

خاوەنی كەناڵی ئێن ئارتی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك هەروەها نووسیویەتی” ئەوان چەند کاتژمێرێکە بەدواداچوون بۆ بابەتی کوژرانی ڕۆژنامەنووسەکان دەکەن، بەڵام “ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویان کردۆتەوە، ئەوپەڕی بێڕێزییە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەو خوێنەی کە بە ناهەق ڕژاوە، دووپاتیشی کردووەتەوە: “هەموو ئەم بڵاوکردنەوانەی دەزگا ئەمنییەکان هێندەیتر گومان درووست دەکەن و وامان لێدەکات کە بە گومانی زیاترەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین، هەروەها دەشلێـ” هێشتا زوو بوو بۆ دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی و “بۆ ئەم ڕوونکردنەوە شپرزانە، بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوە تەواو بوو بێت و تەنانەت بەبێ ئەوەی شیکاری بۆ تەرمەکان کرابێت”.

هەروها شاسوار لە نووسینەكەی دا پرسیار دەكات و دەلێـ”دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی “چۆن بە ٢٠ خولەک گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بڵاویانکردووەتەوە؟ لە کاتێکدا ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە ئیشی چەندین رۆژ و هەفتە و مانگە و دەبووایە دادگایەکی بێ لایەن و جیهەتی بێلایەن ئەو بڕیارە بدەن پاش لێکۆڵینەوەی ورد، هەروەها ئاشکرای کردووە کە ئەوان کۆمەڵێک گومانی زۆریان کۆکردووەتەوە و جەختیشی کردووەتەوە کە ئەوەی ڕووی داوە، “یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لێی بەرپرسن تا ئەوساتەی دەزگایەکی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات، دوور لە دەستی حزب و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی”.

Back to top button