بەپەلە بەخاك سپاردنی رۆژنامەنووسەكانی كوژراو لە سلێمانی بۆ شاردنەوەی بەڵگە یاسایەكان بوو
دوای كوشتنی ئامانج بابان و لانە محەمەد لە ناو شاری سلێمانی دەزگا ئەمنیەكانی شاری سلێمانی بێدەنگ بوون و هیچ روونكردنەوەیەكیان نەدا تا هەردوو كوژراو بە خاك سپێردران و دوای ئەوە چەند سیناریۆیەكیان خستە روو گوایە رووداوەكە خۆكوژی بووە”.
رۆژنامەنووسان پێیان وایە” بە پەلە بەخاكسپاردنی ئەم دوو رۆژنامەنووسە دوای چەند كاتژمێرێكی كەم، گۆمانەكان زیاتر دەكات، بەگوێرەی بۆچوونی رۆژنامەنووسان هیچ توێكاریەكی دادی بە دوو كاتژمێر تەوا نابێـت یان بە دوو سێ كاتژمێر كەسی كوژراو بەخاك ناسپێردرێت پرسیار ئەوەیە بۆ وا زوو بەخاك سپێردران ئایا بۆ ئەوە نەبوو كە بەڵگە یاسایەكان بزر بكرێت؟ لەكاتێكدا ناوبراو بە رووداوێكی تەمومژاوی دا كوژراوەن”.
ئامانج بابان و لانە محەمەد كە لە دوو دەزگای میدیایی دا كاریان كردووە، شەوی 16ی ئۆكتۆبەر لە سەر 17ی ئۆكتۆبەر لەناو شاری سلێمانی دا بە رووداوێكی تەمومژاوی دا كوژران دوای دوو كاتژمێریش بەخاكسپێردران”.