فراکسیۆنی پارتی، داوا دەکەین بكوژانی هەردوو رۆژنامەنووس ئاشكرابكرێن
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابان و لانە محەمەدی هاوسەری دەکات، هاوکات رووداوەکەش بە کارێکی ترسنۆکانە و بێ ویژدانانە ناوزەد دەکات.
فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان هاوخەمی خۆیان رادەگەیەن، کە بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی رۆژی چوارشهممه هەواڵی كوژرانی رۆژنامەڤان ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەی داخدار و دڵتەنگی كردوون، ئەو رووداوەش لە دیدی ئەوانەوە كارێكی ترسنۆكانە و بێ ویژدانانە بووە.
دهشڵێن، وەك فراكسیۆنی پارتی داوا لە دەزگا ئەمنییەكان دەکەن، کە بکەرانی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئاشكرابكرێن و دەستگیر بکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.
له كۆتایدا فراكسیۆنى پارتى راشیدهگەیەنێت، كه لە چوارچێوەی كاری یاسایی پەرلەمانی، هەموو بە دواداچونێكی پێویست ئەنجامدەدەن.