بەهۆی سیناریۆكانی دەزگای زانیاری خانەوادەی ئامانج بابان و لانە محەمەد بوونەتە دوژمنی یەك

بەهۆی سیناریۆكەی دەزگای زانیاری لەبەرامبەر كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابان و لانە محەمەد خانەوادەی ئەم دوو خێزانە لە ئێستادا وەك دوژمن سەیری یەكتر دەكەن و ماتەمینی و بەخاكسپاردنی لەیەك جیاكردەوە”.

دوای كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووسی شاری سلێمانی دەزگا ئەمنیەكانی شاری سلێمانی سیناریۆیەكیان بڵاو كردەوە گوایە ئەم دوو رۆژنامەنووسە خۆیان و منداڵەكەیان كوشتووە”.

كاردانەوەكانی راگەیاندراوەكەی دەزگا ئەمنیەكانی شاری سلێمانی لە زیاد بووندایە، بەڵام میدیاكانی سلێمانی لەوبارەیەوە هەموویان پاڵپشتی لە سیناریۆكە دەكەن و بە خوكوژی مامەڵەی لەگەڵ دەكەن ئەمە لەكاتێكدایە كە كوژرانی ئەم دوو رۆژنامەنووسە كاریگەری لەسەر خانەوادەكانی ئەم دوو رۆژنامەنووسە دروست كردووە”.

Back to top button