ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/وه‌زیری-ده‌ره‌وه‌ی-فه‌ره‌نسا-و-سه‌رۆكی-هه‌رێم.jpg)
ئه‌مڕۆ دوای سه‌ردانیكردنی به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه، تێیدا باس له گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كرێت.
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ، كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 17ى 10ى 2019 جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات.
راشیگه‌یاند له‌سه‌ردانى بۆ هه‌ولێر چه‌ند پرسێكى گرنگ به‌ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات.
به‌یانى ئه‌مرۆ جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و بریاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق تاوتوێى چه‌ند پرسێك و ڕه‌وشى ناوچه‌كه بكات.