راكان سعید بۆچی هەوڵی رێگری لە گەرانەوەی پارتی دەكات
شاخەوان عەبدولڵا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی رووداو رایگەیاندووە هۆكاری ئەو نارەزایەتیانەی لە كەركووك هەیە ترسی راكان سعید و هیچ پەیوەندی بە خەڵكی عەرەب و توركمانی كەركووك نیە، چونكە ئەو كەسانەی خۆپێشاندان و مانگرتنیان دژی پارتی راگەیاندووە، چەند كەسێكن كە بە پارس لە حەویجە و دوزخورماتوو هێنراون لەلایان راكان سەعیدەوە”.
شاخەوان عەبدولڵا دەشلێت هۆكاری ئەو ترسەی راكان سعید بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ترسێكی زۆری لە پارتی هەیە، چونكە باش دەزانێت پارتی بگەرێتەوە كەركووك، چەندین دۆسیە لەسەر دەكاتەوە و وەك دۆسیەی ئەخڵاقی و گەندەڵی و پێشەڵكردنی یاسا، بۆیە ترسێكی زۆری لێ نیشتووە”.
شاخەوان عەبدولڵا لەبارەی بارەگاكانی پارتی و بوونی هێز لە ناو كەركووك دەلێت، بارەگاكانی پارتی بە پارەی پارتی دروست كراون و ئەو دەنگۆیانەی گوایە بارەگای حكومیە، سیاسیە و خەڵكانێكی كۆمە بەعسی و كۆمە داعشن ئەم شتانە دەلێن، وە هەروەهاهیچ ئەهمیەتێكی نیە لای ئێمە، چونكە ئەگەر بەدوای بارەگای حكومی دەگەرێن ئەوە زۆر بارەگای حكومی هەیە خەڵكی تری تێدایە، دەشلێ، لە ئێستادا هێزەكان لەناو كەركووك نەماون تەنها قیادەی عەمەلیات ماوە، بۆیە پارتی دەگەرێتەوە”.