راپۆرتی لێكۆلینەوەی پۆلیس خاڵی لاوازی زۆری تێدایە خواكوڕك چەند خاڵی لاواز دەخاتە روو

بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیس حەوت فیشەك لە رووداوەكەی كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووس دا تەقیەوە و پۆلیس باس لەوە دەكات كە تاوانەكە خۆكوژیە و هۆكارەكانیش بەم شێوەیە دەخاتە روو، كە چەكی تاوانەكە رێگا پێدراو نیە و نایاساییە كە تاوانەكەی پێكراوە، دەشلێـ” سێ فیشەك لە منداڵەكە دراوە و دوو فیشەك لە لانە محەمەد دراوە، یەك فیشەكیش بە ئامانجەوە بووە”.

هەر بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیس لە سەر تیرۆرەكەی ئامانج گوایە ئامانج تیرۆرەكەی ئەنجام داوە بە پشت بەستن بەوەی بەكار هێنانی چەكەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكە بووە، هیچ فیشەكێك بە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە وەنیە”.

دەزگای میدیایی خواكوڕك چەند خاڵێكی لاوازی راپۆرتی پۆلیس ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، هۆكاری وەرگەرانی ئۆتۆمبێلەكە روون نەكراوەتەوە كە بۆچی ئۆتۆمبێلەكە وەرگەراوە، ئەگەر لەحاڵەتی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلەكەدا هۆكارەكە تەقەكە بێت، وەستانی چۆن لە وەستانی ئۆتۆمبێلەكەدا تاوانەكە ئەنجام دراوە؟

لاوازی خاڵێكی تری راپۆرتی پۆلیس ئەوەیە، كە جارێكی تر پەنایان بردۆتە بەر ئەوەی كامیرای چاودێری وەستاوە، ئەمەش خاڵێكی تری بەهێزی بۆ ئەوەی كە تەواوی راپۆرتەكە بخاتە  گومانەوە، كە ئایا بۆچی لەوكاتەدا كامیراكە وەستاوە”.

وەرگەرانی ئۆتۆمبێلەكە ئەگەر چی روونەكراوەتەوە بەڵام لە پێشاندانی ئۆتۆمبێلەكەدا لە دیوی دواوە جامەكە شكاوە، لەهەمان كاتیشدا ئاماژە بەوە نەكراوە كە لە میانی رۆیشتنی ئۆتۆمبێلەكەدا تاوانەكە ئەنجام دراوە یان لە وەستانی ئۆتۆمبێلەكەدا تاوانەكە كراوە”.

هەروەها بەرێوەبەری پۆلیس لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا دەشلێـ” زانیاری تەواوم لایە لەبارەی رووداوەكە بەڵام پێتان ناڵێم خۆتان بەدوا داچوونی بۆ بكەن! ئەمەش جارێكی تر كۆی راپۆرتی پۆلیس دەخاتە ژێر گومانەوە”.

وە لەهەمانكاتیش دا پۆلیس لەرووی یاساوە نەیتوانی ئەوە بلێت كە رووداوەكە خۆكوژی بووە یان تاونباری سەرەكی رووداوەكە ئامانج بابان بووە، چونكە بەپێی رووداوەكە بێت خواستی هەر سێ لایان لەسەر خوكوژیەكە نەبوە كەوایە كوژراوی بووە، ئەمەش لەرووی یاساوە خاڵی لاوازی ناو راپۆرتەكە بوو.

Back to top button