ئەردۆگان تـانكی ئیسرائیلی بەکار دەهێنی بۆ لێدانی کوردانی سـوریا

ڕۆژنامەی جیرۆزالیم پۆستی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە ئەو تـانكانەی تـورکیا بەکاری دەهێنیت لە جۆری M60 – A1 لـە هێرشەکانی بۆ سەر باکووری سوریا و کوشتنی کوردەکان لە وڵاتی ئیسرائیل گەشەی پێدراوە بە گرێبەستێكی زەبەلاح و مەزەندە دەکرێت ملیۆنەها دۆلاری لێ خەرج کرابێ و لە وێنە بڵاوکراوەکانی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تـورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بە ڕوونی بەدیار دەکەون.

هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی دا کە هەموو سیستەمە سەرەکیەکانی تـانکی M60 – A1 کە لە بنەڕەتدا لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درووست کراوە گۆڕاوە بە سیستەمی نوێ و لەکیندراوە بە تانکە شەڕکەرە سەرەکیەکان لە ڕێگای سوپای بەرگری ئیسرائیل بە گوژمەی 687 ملیۆن دۆلار و لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو تا ئێستا هاوپەیمانیەتیەکی زۆر پتەو نێوان تـورکیا و ئیسرائیل هەیە.

سەرچاوە : العربیە نیت

 

Back to top button