عێراق ڕایگەیاند ڕێوشوێنی ئەمنی گرتە بەر بۆ ڕێگری لە دزە کردنی داعشی 72 وڵات لە ڕێگای سوریاوە

محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا لە بەغدا لەگەڵ وزیری درەوەی فەڕەنسا جان ئیف لۆدریان کە بە سەردانێك هاتووتە عێراق ئەمڕۆ پێنج شممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستی گرتە بەر بۆ ڕێگری لە دزەکردنی چەکدارە بیانیەکانی داعش لە سنووری سوریا بۆ وڵاتانی دیکە.

هەروەها دەربارەی ژمارەی چەکدارە بیانیەکان گوتی پێ دەچی ژمارەیان زۆر بیت ولە 72 وڵاتەوە هاتوونەتە سوریا و پێویستە ئەم 72 وڵاتە هەڵوێستیكیان هەبی دەربارەی ئەو چەکدارانە و دووپاتیشی کردوە کە عێراق چاوپۆشی لە داعشە عێراقیەکان ناکات و دەدرێنە دادگا بۆ دادگایی کردنیان.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button