پۆلیسی سلێمانی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی ئاشکرا کرد
پۆلیسی سلێمانی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەیان کارێکی خۆکوژییە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: بەڵگەی پێویست هەیە کە دەیسەڵمێنن رووداوەکە خۆکوژی بووە و بە هیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلەکە لە دەرەوە فیشەک بەری نەکەوتووە و لە دوای رووداوەکەش ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر کێشەی ئەو دوو هاوسەرە لە دادگا بووە و چەند دانیشتنێکیان لە دادگا هەبووە .
گووتیشی، ئێمە هۆکاری کێشەی نێوان ئامانج بابانی و خێزانەکەی دەزانین، بەڵام ئاشکرای ناکەین و بۆ دادگای جێدەهێڵین.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد، دەمانچەکە لەبەردەم ئامانج بووە و لە دووری 2 سانتیمەتر تەقەی لەخۆی کردووە، لانە لە دووری 30 سانتیمەتر تەقەی لێکراوە و سێ گوللـەش بە منداڵهکەوە نراوە.
شهوی رابردوو تهرمی ئامانج بابانی پێشکەشکاری بەرنامەی بێ سنووری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەممەدی هاوژینی كه ماوەی چەند ساڵێکه پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات بووە، لهگهڵ منداڵەکەیان بهناوی هانۆ له ناو ئۆتۆمبێلهكهیان له نزیك تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی دۆزرانهوه.