خۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌كه‌ ده‌ستی پێكرد

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10/12/2016 بۆ ئیدانه‌كردنی قسه‌كانی سروه‌ عه‌بدولواحید په‌رله‌ماناتاری عێراقی له‌ لیستی گۆڕان سه‌دان هاوڵاتی رژانه‌ سه‌رشه‌قام و پشگیری خۆشیان بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان دووپات كرده‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی دیجله‌ی سه‌ر به‌ مالكی ده‌ڵێت، ژنی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان خه‌ریكی له‌شفرۆشین، و هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌، كاردانه‌وه‌ی فراوان له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌.

وابڕیاره‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی هه‌ولێر، یاداشتی خۆپیشاندەران و نوێنەری پێشمەرگە و كه‌سوكاری شه‌هیدان و چه‌ند توێژێكی دیكه‌ بخوێندرێتەوە.

15401255_1197223367024407_1331927420_n 15416114_1197223537024390_649462451_n 15423503_1197223403691070_633390442_n 15423519_1197223510357726_746135550_n

Back to top button