بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا لە سەر پرۆسەی برگزیت گەیشتنە ڕێکەوتن

بوریس جانسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ژان کلۆد یوونکر سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا رۆژی پێنجشەممە ڕایان گەیاندن لە سەر پرۆسەی برگزیت ( جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا ) گەیشتوونەتە ڕێکەوتن .

 

ژان کلۆد سەبارەت بەو ڕێکەوتنە دەلێت ( ڕێکەوتنەکە لەبەرژەوەندی هەردووک لا دا ) بۆیەش داوا لە بەرپرسانی ئەورووپا دەکات لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا واژووی کۆتایی لە سەر بکەن .

 

هاوکات بۆریس جانسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا ڕەزامەندی خۆی لە سەر دەربڕی و نووسی ئیتر ئەومجار کەوتۆتە دەست پەرلەمانی بەریتانیا بۆ بڕیاری کۆتایی .

Back to top button