تەمەنی خانەنشینی لە عێراق کەم دەکرێتەوە
حکومەتی عێراق یاسای خانەنشینی کەم دەکاتەوە کە پێشتر تێبینی زۆری لەسەر هەیە،چونکە دەبێتە هۆی سستکردنی کارەکانی حکومەت و شێوەی ڕای کردنی کارەکان، لە ئێستادا حکومەت لە هەوڵی کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی یە، بۆ ئەم مەبەستە پڕۆژە یاسایەکی ئامادەکردووە.
هەیسەم جبوری، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی راگەیاندووە، حکوومەتی عێراق پڕۆژەیاسایەکی ئامادەکردووە، بە پێی پرۆژەیاسای هەمواری یاسای خانەشینی ئامادەکراو کە ژمارە 9ـی ساڵی 2014، تەمەنی خانەنیشی لە63 ساڵەوە کردووەتە 60 ساڵ.
سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، چەند مەرجێک هەن لەوانە خزمەتی فەرامانبەری لە 25 ساڵ زیاتر بێت و تەمەنی لە 46 ساڵ کەمتر نەبێ، دەتوانێ داوای خانەنشینبوون بکات، بە پێی یاساکە خانەنشین دەکرێت.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: یاساکە دوای پەسەند کردنی راستەوخۆ کاری پێدەکرێت، ئەوانەی خزمەتیان ۳۰ ساڵ بو بۆ خزمەت ئێستا دەتوانن بە ۲٥ ساڵ خزمەت داوای خانەنشینی بکەن.