ڕێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی لە ڕۆژئاوا: بەهەزاران هاوڵاتی سڤیل لە سەرێ کانیێ ماون داوای كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی مرۆیی بۆ ده‌ربازبوونی مه‌ده‌نییه‌كان له سه‌رێ كانی دەکەن.
داوای هەشت ڕۆژ لە هێڕشی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت سەرێ کیانیێ ئەمڕۆ بۆردوومانەکانی تورکیا بەردەوام بوو بۆ سەر سەنتەری شارەکە کە بەهەزاران هاوڵاتی
سڤیلی تێدا ماوەتەوەو ناتوانن شارەکە جێبهێلن بۆیە ڕێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی داوایەک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن و داوای راگرتنی هێرشه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی مرۆیی بۆ ده‌ربازبوونی مه‌ده‌نییه‌كان له سه‌رێ كانی.
بەیانی ئەمڕۆ رێكخراوه مرۆییه‌كانی جزیره له ڕۆژئاوای کوردستان لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگەیاند، ماوه‌ی سێ رۆژه سوپای توركیا و میلیشیاكانی گه‌مارۆی سه‌رێ كانیان داوه ژیانی هەزاران ژن و منداڵ لە مەترسی دایەو تەنانەت سوپای تورکیا رێگه به ده‌رچوونی مه‌ده‌نییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان ناده‌ن.
ڕێکخراوەکانی گۆمەی مەدەنی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاشیگەیاندووە: تاوانێکی گەورەی مرۆیی لە ڕۆژئاوا بەتایبەت لە سەرێ کانیێ بەڕێوەدەچێت پێویستە رێگه بگیرێت له رژانی خوێنی زیاتری مه‌ده‌نییه‌كان له‌و ناوچه‌یه.