ئەمریکا بۆ جارێکیتریش مۆڵەتی بۆ عێراق درێژ کردەوە

 

رۆژی چووارشەممە بۆجارێکیتریش لیخۆشبوون بۆ عێراق درێژ کرایەوە ، ئەم لیخۆشبوونەوە بۆ عێراق کە بەردەوام بێت لە هاورەی گاز و کارەبای ئێران بۆ 4 مانگە .

 

بە پێی راپۆرتی ڕاگەیاندنە عێراقیەکان ، ئەمریکا 120 رۆژی تر ئیزنی بە عێراق داوە گاز و کارەبا لە ئێران بکرێت .

 

ئەوە بۆ پێنجەم جارە ئەم لیخۆشبوونەی ئەمریکا بۆ عیراق درێژ دەکرێتەوە .

 

هەر لەمبارەوە ئاژانسی ( عێراق ئۆیل رێپۆرت ) بە کەڵک وەرگرتن لە بەرپرسانی سەرچاوەکانی وزەی عێراق کە لە گەڵ ئەمریکیەکان کۆبوونەوەیان کردووە ، دەنووسێت ئەوم ڕێکەوتنە لە مانگی ژووەن بۆ عێراق درێژ کراوەتەوە ، واتە یەک مانگ پێش کۆتایی هاتنی درێژکردنەوەی چووارەمی لێخۆشبوونەکان

Back to top button