مەسرور بارزانی : هەموو پرۆژەکانی کوردستان ستراتیژی دەبن

دانانی بەردی بناغەی شەقامی بارزان لە شاری دهۆک بە  بەڕی  73 ملیار دینار دەستی پێکرد

 

لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکەدا ، مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتی : هیوادارم دەستپێکی ئەم پرۆژە سەرەتایەک بێت بۆ دەستپێکی پرۆژەی مەزنتر لە هەرێمی کوردستان دا .

 

هاکات کە رایگەیاند یەک لە پلانە گرینگەکنی حکومەت پەرە پیدانی بوواری ڕێگاوبان دەبێت بە پیی ستانداردە نیو دەوڵەتیەکان گووتیشی ئیتر پێویستە هەموو پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان ستراتیژی بن ، دەنا پرۆژە کورد مەوداکان ئێمە ناگەێننە ئامانج کە خزمەتی هاووڵاتیانە .

 

لە گەڵ ڕاگەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان ، مەسرور بارزانی باسی لە گرینگی هەلی کار بۆ لاوان کرد و گووتی لەویش دڵنیا بن پلانمان  بۆی هەیە .

 

سەبارەت بە رێکەوتن و دانووستانەکانیش لە گەڵ بەغدا گووتی ، ئامانجی ئێمە لە بەردەوامی دانووستانەکان بۆ ئەوەیە خزمەتی زیاتر بگەێنینە هاووڵاتیانی کوردستان .

 

Back to top button