وه‌زیری به‌رگری عێراق ژماره‌یه‌ك له‌و داعشانه‌ی له‌ زیندانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رایانكردووه‌ له‌ سه‌ر سنوری عێراق ده‌ستگیركرانه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ژماره‌یه‌ك زیندانی داعش له‌ زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ رۆژ ئاوای كوردستان توانیان رابكه‌ن، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند توانیویانه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كه‌ له‌ زیندانه‌كانی رۆژئاوا رایانكردبوو له‌ ناو خاكی عێراق ده‌ستگیریان بكه‌نه‌وه‌.

نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق رایگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنێكی ھێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی عێراق له‌ سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا له‌ نێو خاكی عێراق توانویان چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ زیندانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رایانكردبوو.

وه‌زیری به‌رگری عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا زیاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاسایی وڵات پارێزراوتر بێت و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر رێگری له‌ له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه‌ بكه‌ن كه‌ به‌ هۆی بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا یان له‌ زیندانه‌كانی رۆژ ئاوای كوردستان راده‌كه‌ن.

Back to top button