لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان داوایەکی جیاوا لە دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات
سەبارەت بە کوژرانی هەردووک رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و لانە حەمە ساڵح و مناڵەکەیان لێژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی کوردستان داوا لە دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات پیشەییانە بەکارەکانیان هەستن .
لە ڕاگەیەندراوێکدا لێژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی کوردستان،وێرای ئەوەی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە وەک خەسارێکی کاری میدیایی ناوزەد دەکات ، داواش لە پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی دەکات سەبارەت بە روونکردنەوەی بەڵگەکان پیشەییانە بجوڵێنەوە ، چونکە ڕای گشتی کوردستان گومانی لە سەر چۆنیەتی کورژرانی ئەو دوو رۆژنامە نووسە هەیە .
هاوکات جەخت کراوەتەوە ئەو ڕووداوە نابێت بەم لێکۆڵینەوە سەرەتاییە کۆتایی پێبێت .