راوێژكارێكی كۆشكی سپی: ئه‌مریكا سزای زۆرتوندی به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت ئه‌گه‌ر هێڕشه‌كانی رانه‌گرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر سێ وه‌زیری توركیادا سه‌پاند به‌ هۆی هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان. راوێژكارێكی كۆشكی سپی ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌مریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر توكیادا ده‌سه‌ پێنێت ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی رێگری كردن له‌ هێرشه‌ داگیركاریه‌كه‌ی توركیایه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
له‌ باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا لاری كۆدلو، راوێژكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئابووری له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی “CNBC”ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه‌، ” بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ نه‌ده‌ین توركیا له‌ سنوره‌كانی بچێته‌ده‌ر سزاكانی دیكه‌ به‌كارده‌هێنین و ده‌توانین سزای زیاتریش به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنین كه‌ ئابوری توركیا وێرانده‌كات‌”.
راوێژكاره‌كه‌ی كۆشكی سپی هه‌ڕه‌شه‌كانی دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ئه‌مڕۆ مایك پینس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ باره‌ی رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

Back to top button