رۆیتەرز : ئەمریکا نیگەرانە لەوەی چین بە رێگەی نهێنی نەوتی ئێران ڕاگوێزێت
ئاژانسی رۆیتەرز لە زار بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ، واشنتۆن نیگەرانی ئەوەیە چین لە رێگەی نوەت هەڵگرەکانی خۆی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهانی بگوازێتەوە .
ئەمریکا لە هاوینی ئەمساڵدا کۆمپانیای نەوتی ( ژووهی ژن رانگ چین ) و سەرەتای پاییزیش کۆمپانای کەشتیڕانی ئەو وڵاتەی وەک کۆمپانیای ( هۆڵدینگ ) ی حکومەتی (( کۆسکۆ ) ی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە چوونکە لە هەوڵی شکاندنی گەمارۆکانی نەوتی ئێران دا بوون .
رۆیتەرز دەنووسێت لە دووای گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی کۆمپانیاکانی چین ، 14 نەوت هەڵگری کۆمپانای کۆسکۆ کە دەبێتە یەک لە سەر سێی بارهەڵگری دەریایی چین ، ڕادارەکانی خۆیان کوژاندەوە بۆئەوەی نەزاندرێت هاتوچۆیان لەکام ڕێڕەوەی دەریاییەوە دەکرێت .